ئه‌مه‌ریكا داوا له كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ده‌كات، پێشوه‌خته پلانی گواستنه‌وه‌یان له له كه‌نداو بۆ واشنتن و له‌نده‌ن بنێرن و داوشی له تیمه ده‌ریاوانییه‌كان كرد، به هێز رووبه‌ڕووی هیچ ده‌ستدرێژییه‌كی ئێران نه‌بنه‌وه.
راپۆرتێكی راویژكاری له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له ئیداره‌ی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی ئاڵای ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵده‌كه‌ن، پێشوه‌خته پلانی هاتوچۆیان له رێگه‌ی گه‌رووی هورمن و ئاوه‌كانی كه‌نداو بۆ ئه‌مه‌ریكا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌ریاوانی به‌ریتانیا بنێرن.
ئه‌و راپۆرته ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "چالاكییه سه‌ربازییه‌كان و گرژییه سیاسییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ئاسایشی كه‌شتییه بارزگانییه‌كان".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆژتهرز، له راپۆرته‌كه‌دا هۆشداری دراوه‌ته گه‌شتیگه‌لی "پێنجه‌م"ی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا "باره‌گاكه‌ی له به‌حره‌ینه" و هه‌روه‌ها ده‌ریاوانی به‌ریتانیا، له ئه‌گه‌ری هه‌ر حاڵه‌تێك و پێشهاتێكی نائاسایی یاخۆد چالاكیه‌كی گومان‌لێكراو، پێویسته تیمه دهریاوانییهكانیان دان به‌خۆیاندا بگرن و نابێت به هێز رووبه‌ڕووی گێچه‌ڵپێكردنی هیچ لایه‌نێكی ئێرانی ببنه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە