پەیامی کورد... هەنگاو: ٦١ هاووڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان کوژراون
لە ماوەی ٥٠ ڕۆژ خۆپیشاندان و بەرخۆدانی بەردەوامی خەڵک لە ٣٨ شاری کوردستان، لانی کەم ٦١ هاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٥٠٠٠ هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت بریندارکراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کۆی ئەو ٦١ هاووڵاتییە گیانبەختکردووە لە ماوەی خۆپیشاندانەکان، ٥١ حاڵەت واتە ٨٣.٦٪ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان گیانیان لەدەستداوە.
پۆلێنبەندی ڕێژەی گیانبەختکردووان بەپێی چۆنیەتی کوژرانیان:
-تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومتییەکان: ٥١ حاڵەت بەرامبەر بە ٨٣.٦٪ کۆی گشتی
-گیان لەدەستدان لە ژێر ئەشکەنجە: ٥ حاڵەت بەرامبەر بە ٨.١٪ کۆی گشتی
-گیان لەدەستدان بەهۆی لێدانی باتۆم: ٤ حاڵەت بەرامبەر بە ٦.٦٪ کۆی گشتی
-گیان لەدەستدان بەهۆی بەرکەوتن بە گازی فرمێسک ڕێژ: ١ حاڵەت بەرامبەر بە ١.٧٪ کۆی گشتی
- لە ٦١ هاووڵاتی کوردی گیانبەختکردوو، ٥٣ کەسیان لە شارەکانی کوردستان و ٨ کەسی دیکەیان لە شارەکانی دیکەی ئێران کوژراون.
- لە کۆی ٦١ کەسی گیانبەختکردوو، ٨ کەسیان ژن و ١١ کەسی دیکەیان منداڵن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە