هەناری هەڵەبجە هەناردەی ئیمارات دەکرێت

هەناری هەڵەبجە هەناردەی ئیمارات دەکرێت

پەیامی کورد... هەناری هەڵەبجە هەناردەی ئیمارات دەکرێت


هەناری ئەمساڵی هەرێمی كوردستان هەناردەی ئیمارات و بەریتانیا دەكرێت و هەڵەبجە و دهۆك پێشەنگن.

ستار مەحمود بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە ڕایگەیاند، سەرباری كەمیی بەرهەمی ئەمساڵ بڕیارە ئەمساڵ لە هەڵەبجە و دهۆكەوە هەنار هەناردەی دەرەوەی كوردستان بكرێت و هەزار تۆنی لە هەڵەبجەوە دەبێت كە رەوانەی بازاڕەكانی ئیمارات دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمپانیای كەرتی تایبەت هەنار هەناردەی دەرەوەی وڵات دەكات و حكومەت بڕیاریداوە پشتیوانیی كەرتی تایبەت بكات، بۆ ئەو مەبەستە كارئاسانیی كردووە بۆ كۆمپانیای سازان هەناری كوردستان بنێرێتە بازاڕەكانی دەرەوەی وڵات.

لەو بارەیەوە فەرەیدوون نامدار خاوەنی كۆمپانیای سازان بە ئێستای راگەیاند، دەیانەوێت هەنار هەناردەی ئیمارات و بەریتانیا بكەن، بەڵام تا ئێستا رەزامەندیی حكومەتی عێراقیان بەدەستنەهێناوە و وتیشی، چاوەڕوانی رێگەپێدانی حكومەتی عێراقین بۆ هەناردەكردنی هەنار و لە هەوڵەكانمان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە