پەیامی کورد ... هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، مانگی تشرینی دووەم هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژانە 456 هەزار بەرمیل و بەرێژەی 2.25٪ بەرزبووەتەوە، لەبەرامبەریشدا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ رۆژانە 3 ملیۆن و 229 هەزار بەرمیل نەوت و بەڕێژەی 5% دابەزیوە.
کۆمپانیای سۆمۆ راپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی هەناردەی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مانگی رابردو قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق رێژەی بە 5٪ دابەزیوە بۆ رۆژانە 3 ملیۆن و 229 هەزار بەرمیل نەوت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێچەوانەی عێراق، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردوو بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 2.25٪ بەرزبووەتەوە بۆ رۆژانە 456 هەزار بەرمیل، لەکاتێکدا مانگی تشرینی یەکەم هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 416 هەزار بەرمیل نەوت بووە.
کۆمپانیای سۆمۆ باسی لەوەشکردوە، مانگی رابردو قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە رێژەی 6٪ دابەزیوە بۆ رۆژانە 2 ملیۆن و 709 هەزار بەرمیل.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە