ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی ڕێكاره دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌كاندا و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كه‌ین.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووە ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه داوای له لایه‌نگرانی كردوه خۆیان به‌دووربگرن له‌ئاهه‌نگ گێڕان و كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆموبیل له شه‌قام و شوینه گششتییهكان بۆئه‌وه‌ی له‌م بارودۆخه‌دا بارگرانی له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵك و جه‌نجاڵی ڕێگاوبان و هاتوچۆ دروست نه‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه داواشی له كاندیده‌كان كردوه پابه‌ند بن به یاسا و ڕێساكانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه ) پ.د.ك
له‌سۆنگه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبون و له‌چوارچێوه‌ی ڕێكاره دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌كاندا و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان ، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كه‌ین و ئاگاداری لقه‌كانی ( 4 ، 11، 12، 21) و به‌رپرسانی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان و كادر‌و ئه‌ندام و لایه‌نگران و ده‌نگده‌رانمان، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی لیستی ( 184) ی پارتیمان له‌سنوری چالاكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیمان ده‌كه‌ین كه:
1- خۆیان به‌دووربگرن له‌ئاهه‌نگ گێڕان و كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆموبیل له شه‌قام و شوینه گششتییهكان، بۆئه‌وه‌ی له‌م بارودۆخه‌دا بارگرانی له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵك و ، جه‌نجاڵی ڕێگاوبان و هاتوچۆ دروست نه‌كه‌ین . به‌ڵكو به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و له پێگه‌ی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی و میژووییه‌وه، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و، خۆمان له‌گرژی و وتاری زبر‌و ئالۆزی میدیایی ده‌پارێزین .
2- داواكارین له‌سه‌رجه‌م به‌ربژێره‌كانمان له‌سنوری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیمان كه پابه‌ند بن به یاسا‌و ڕێساكانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و، ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی كه‌له‌ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چن .
پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندبن و پشت به‌خواو ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانمان سه‌ركه‌وتن بۆ لیستی ( 184) پارتیمان ده‌بێت.
(ئه‌دهه‌م بارزانی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە