پەیامی کورد … هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی: لەگەڵ هێزی دژە تیرۆری کوردستان یەک ئامانجمان هەیە
گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا پەیامێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستانی داعش لە لایەن هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستانەوە بڵاوکردەوە.
واینێ مارۆتۆ، لەسەر دەستگیرکردنی گرووپە تیرۆریستییەکەی دوێنێ بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: "دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستیی لە لایەن هێزی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستانی عێراق دەرخەری ئەوەیە کە هاوبەشە ئەمنییەکانمان لە هەرێمی کوردستان رژدن لەسەر پاراستنی کۆمەڵگاکەیان و دڵنیاییدان لەوەی چەتتەکانی داعش دووبارە خۆ ڕێکناخەنەوە".
هەروەها گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان دەشڵێت: "بەیەکەوە یەک ئامانجمان هەیە کە ئەویش دڵنیاییدانە لە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە".
دوێنێ ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دانپێدانانی گرووپێکی تیرۆریستانی داعشی بڵاوکردەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆی کوردستانەوە دەستگیر کراون و بەنیازبوونە پێش جەژنی قوربان لە شاری هەولێر چەند کردەوەیەکی تیرۆریستیی ئەنجام بدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە