ڕیگای هەولێر کەرکووک بە فەرمی کرایەوە

ڕیگای هەولێر کەرکووک بە فەرمی کرایەوە

دوای نزیكەی دەمانگ لەداخستنی ڕێگای كەركووك - هەولێر  ، لە لایەن هێزەکانی عیراق و حەشدی شەعبییەوە ئەمڕۆ ١٩ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ ڕێگاكە کرایەوە .  .

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: هاونیشتمانیان دەتوان لە هەولێرەوە بۆ کەرکووک و سلێمانی و بەپێچەوانەوە لەو دوو پارێزگایەوە و لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیشەوە بۆ هەولێر گەشت بکەن . هەروەها " تاوکوو 25ـی مانگ تەنیا ئۆتۆمبێلی بچووک دەتوانێ لە ڕێگاکەوە هاتووچۆبکات ،بەڵام دوای 25ـی مانگ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش دەتوانێ هاتووچۆ بکات".

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكراشی كرد: "بەپێی ڕێککەوتنەکە تەنیا ئاسایش و پۆلیس لە هەرێمی کوردستان و پۆلیسی فێدراڵی عێراق لە بازگەکان دەبن و هیچ هێزێکی سەربازیی دیکە بۆی نییە دەستوەربداتە کاری بازگەکان، لای حکومەتی ئیتیحادی پۆلیسی ئیتیحادی سەرپەرشتی بازگەکان دەکات و لە سنووری پارێزگای هەولێریشەوە تەنیا پۆلیس و ئاسایشی هەولێر سەرپەرشتی بازگەکان دەکەن".

بۆ چاککردنەوەی تەواوی پردەکەوە و کۆنکرێتکردنی وەک پێشووتر 750 ملیۆن دیناری پێویستە و حکومەتی عێراق و سندووقی قەرزی نێودەوڵەتی هاوئاهەنگ دەبن و هەرێمی کوردستانیش هاوکاردەبێت بۆ چاککردنەوەی رێگاکە لە ماوەی کەمتر لە هەشت مانگ.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هۆشداریی دایە ئۆتۆمبێلەکان کە پردەکە توانای هەڵگرتنی 65 تاوکوو 68 تۆنی هەیە و " بارهەڵگرەکان دەبێت ئاگاداری ئەمە بن و بەپێی ڕێنماییەکان هاتووچۆ بکەن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە