بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و هەروەها حکومەتی عێراق ، لە کۆتاییدا بڕیاریانداوە سبەینێ لە پردێ لە یەکتر دیتنێکدا ڕێگای کەرکووک و هەولێڕ بکرێتەوە .
بەڕیوبەری پۆلیسی هەولێر " عەبدۆلخالق تەلعەت " سەبارەت بەم مژارە قسەی کردو ووتی : هەر دوو لایەنی حکومەت بۆ جارێکی دیکە لە پردێ کۆبوونەوەیەک ڕێکدەخەین .
"عەبدۆلخالق تەلعەت " هەروەها ووتی : بۆ ئەوەی کە ڕێگاکە بکرێتەوە هیچ بەربەست و گرفتێک نەماوە و ئامادەکارییەکان ئەنجام دراون ، ڕیکەوتن تەواو بووە . لە پردێ " پردێکی نوێ " درووست دەکرێت و دوای ئەوەی کە پردەکە تەواو بوو ، سبەینێ کاتژمێر ١٠ ڕێگای هەولێر کەرکووک دەکرێتەوە ، دوای ئەوەی کە ڕێگاکە کرایەوە ، خەڵک دەتوانێ لە جەژنی قورباندا سەردانی کەس و کاری خۆیان بکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە