بەپێی بڕیارێکی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو کە جەژنی ئێزیدیەکانە، له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكومییه‌كانی هەرێمدا پشووی فەرمی دەبێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم، ڕاگه‌یاندووە، کە "ڕۆژی چوارشه‌ممه (١٨)ی ئەم مانگە،کە ناسراوە بە (چوارشه‌ممه‌ی سوور) جه‌ژنی ئێزیدییه‌كانه‌و به‌بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان پشووی فه‌رمییه.
بەپێی زانیاریەکان پشووەکەی چوارشەممە، ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین ناگرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە