حکومەت ماوەی دەوامی فەرمانگەکانی کەمکردەوە

حکومەت ماوەی دەوامی فەرمانگەکانی کەمکردەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی گەیشتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە ماوەی دەوامی فەرمانگەکانی یەک کاتژمێر کەمکردەوە.

 

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاژێر كەمدەكرێته‌وه‌، واته‌ لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ دەبێت.

گوتەبێژی حكومەتی هەرێم دەشڵێت، بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەن، بەو هیوایەی ئەو مانگە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی بۆ هەموو لایەك.

ئەمرۆ پێنجشەممە 17ی ئایاری 2018  یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵە لە هەرێمی کوردستان و زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە