پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان بە تەقەى پاسدارانی ئێران کوژرا
نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە سنوورى قەزاى پشدەرى ئیدارەى ڕاپەڕین، هێزەکانى پاسدارانى ئێران تەقەیان لە هاووڵاتییەکى هەرێمی کوردستان کرد و کوشتیان.
بەپێى زانیارییەکان، ناوى ئەو هاووڵاتییە ''حەمەد خدر''ە و تەمەنى 60 ساڵە و خەڵکى گوندى ڕەزگەیە و لەگەڵ چەند کەسێک بەمەبەستى هێنانى ئاژەڵ ڕوویان لە سنوورى ئێران کردووە و تەقەیان لێ کراوە و کوژراوە.
دوو کەسەکەى دیکەش تا ئێستا دیار نین کە بە گوتەی شایەدحاڵان شڵەژاون و ڕایان کردووە بۆ شوێنى نادیار.
ئێستا کەسوکارى هاووڵاتییە کوژراوەکە ڕوویان لە شوێنى کوشتنى کەسەکەیان کردووە و سەرقاڵن تەرمەکەى وەربگرنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە