پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی کورد بە هۆی تەقینەویە مین گیانی لە دەست دا
بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولحوسێن قەدیمی، خەڵکی شاری چەرداوەڵ لە پارێزگای ئیلام، بریندار بوو و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢١ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولحوسێن قەدیمی، خەڵکی گوندی "کەلکەل ئاسمان"ی سەر بە شاری چەرداوەڵ لە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوەی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچەی سنووریی مەیمەک، گیانی لەدەست دا.
جێگای ئاماژەیە کە برایەک و برازایەکی ناوبراویش چەند داڵ پێش هەر لەو شوێنە بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست داوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٢ زایینیدا لانی کەم ٣٦ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییەکانی دیکەی شەڕ بوونەتە قوربانی. لە کۆی ئەو ٣٦ کەسە، ٦ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ٣٠ دیکە بریندار بوون یان بەشێک لە جەستەیان لەدەست داوە کە ١١ کەسیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە