هاووڵاتییەکی کورد لە ئیسفەهان لەسێدارە درا

هاووڵاتییەکی کورد لە ئیسفەهان لەسێدارە درا

پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد لە ئیسفەهان لەسێدارە درا

 

سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە ئەم سزایەی بۆ بڕابوویەوە، لە بەندیخانەی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢١، سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان بە ناوی "ئەرسەلان کەریمی" لە بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

 

ئەرسەلان کەریمی، ٣٣ ساڵە، خیزاندار و باوکی دوو منداڵ لە ساڵی ٢٧١٧ (٢٠١٧)دا بە تۆمەتی هەڵگرتنی ٩٦ کیلۆگڕەم مۆرفین لە ئیسفەهان دەستبەسەر کرا و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە سزای لەسێداردانی بۆ بڕایەوە.

 

بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەرسەلان کەریمی، جەواد کەریمیان و محەمەد نەسرانی، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە لە بەندیخانەی ئیسفەهان لە سێدارە دراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە