هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا

 

هاووڵاتییەکی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

 

 

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، ڕۆژی یک شەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١، لوقمان نیک زاد، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی سەردۆشی مەەریوان دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لوقمان نیک زاد ڕۆژی پێشتر لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگ کراوە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، چارەنووسی نادیارە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە