٣ هاووڵاتی کوردی شاری مەریوان لە لایەن دەزگای ئێستێخباراتی ئەو شارەوە دەست بەسەر کران

٣ هاووڵاتی کوردی شاری مەریوان لە لایەن دەزگای ئێستێخباراتی ئەو شارەوە دەست بەسەر کران

هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی مەریوان سێ هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ڕۆژی چوارشەممە ( ١١ی ژوئیەی ٢٠١٨)، سێ هاووڵاتی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئێستێخباراتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

 بە پێی زانیارییەکان لە شاری مەریوانەوە ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە بەم شێوەی خوارەوە ڕاگەیندراوە؛

١ـ عەتا فەتاحی کوڕی محەمەد و خەڵکی سەردۆش

٢ـ وریا فەرەجی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی گوندی نێ

٣ـ هۆشیار کەسرایی تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی گوندی نێ

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر کردنی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەدا، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ئەوان لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئاکام ماونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە