پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێم: مانگانە ٢٣ ملیار دینار بۆ کەرتی تەندرووستی خەرج دەکرێت
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە ٢٣ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٢٩٠ دیناری بۆ بواری تەندرووستی تەرخانکردوە، و زیاتر لە ١٣ ملیار دیناریشی بۆ دابینکردنی خواردنی نەخۆشخانەکان بوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە،" کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرینگییەکی تایبەتی بە بواری تەندرووستی هاووڵاتیان و کەرتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان داوە، لەو چوارچێوەیەشدا مانگانە ٢٣ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار و ٢٩٠ دیناری بۆ ئەو بوارە خەرج کردوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە،" لە بواری پێداویستی دەرمان و پێداویستی پزیشکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مانگانە بڕی ١٣ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دیناری خەرج کردوە و لە بواری دابین کردنی خۆراک بۆ نەخۆشخانەکانیش، بڕی چوار ملیار و ٨٩٢ ملیۆن و ٧٣٩ هەزار و ٤٥٠ دیناری تەرخانکردوە".
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکراشیکردوە،" بۆ پاکردنەوە و خاوێن راگرتنی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندرووستییەکان مانگانە یەک ملیار و ٤٤٨ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ١٩٠ دینار و یەک ملیار و ٧١٢ ملیۆن و ٢٥٨هەزار و ٦٥٠ دیناری بۆ سازدانەوە و ٥٨٠ ملیۆن بۆ سووتەمەنی و یەک ملیار و ٦٦ ملیۆن و ٣٩٨ هەزار دیناری بۆ بەدەل عیادە خەرج کردوە".
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تێدەپەڕێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە