پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێمی کوردستان حەوتوویەک پشووی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ و جەژنی کریستیانییەکانەوە، بۆ ماوەی یەک هەفتە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمدا پشووی فەرمی دەبێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە رۆژانی ٢٧ی ١٢ تا ٢ی مانگی داهاتوو، لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمدا پشووی فەرمییە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، حکومەتی هەرێم رێکارەکانی خۆپاراستنی توندتر کردووەتەوە و هۆشداری بە هاوڵاتیانیش داوە کە دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی پەیڕەو بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە