پەیامی کورد … هاوردەكردنی مریشك لە عێراقەوە بۆ هەرێم قەدەغە دەكرا
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بوونی جۆرە ڤایرۆسێك لەچەند پارێزگایەكی عێراق و بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بۆ هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی مریشك و جۆرەكانی دیكەی پەلەوەری قەدەغە دەكرێت، بڕیارەكەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت.
ئهمرۆ یهك شهممه٦ ی حوزهیرانی ٢٠٢١ حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕاگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی ھەر جۆرە ڤایرۆسێك لە پەلەوەر لە ھەر شوێنێك بێت، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، پێویستە ھاوردەكردنی پەلەوەر و بەرھەمەكانی قەدەغە بكرێت”.
ناوبراو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژهی بهوهش كردووه، لە ئێستادا ئەو ڤایرۆسە لە چەند پارێزگایەكی عێراق لە مریشك و پەلەوەر دەركەوتووە، بۆیە ھاوردەكردنی مریشك و پەلەوەریان قەدەغە كرد تا ئەو كاتەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسەكە ڕادەگەیەنێت.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم باسی لهوهش كردووه، كە دەبێت وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق پشكنینی بۆ بكات و بزانێت چ جۆرە ڤایرۆسێكە، هاوكات لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی تەندروستی ئاژەڵ (OIE) لە پەیوەندیداین و چاودێری دۆخەكە دەكەین و لە ئەمڕۆوە یەك شەممە 6 حوزیرانی ٢٠٢١، بڕیارەكە جێبەجێ كراوە .
ئهمرۆ صاڵح حسێن بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزای زوبێر سەر بە پارێزگای بەسرا بە میدکانی راگەیاندبو، زیاتر لە ٣٥٠ هەزار مریشك لە کێڵگەی پەلەوەرییەکانی پاریزگای بەسرە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە مرداربوونەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە