هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێ کوردستان دەڵێت، "تورکیا بە پشتیوانی وڵاتی روسیا کار بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی کورد بەشێوەیەکی دژوار ئەنجام دەدات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێ کوردستان کەجەکە رایگەیاندووە، کە "بەڕاستی پەیوەندیی روسیا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا پارادۆکس و دژبەیەکبوونێکی گەورەیە و تورکیا یەکێکە لەسەرچاوەکانی نائارامی دەسوتاند و کاولکردنی سوریا، ئێستاش دەیەوێت بە خۆهەڵواسین بە ڕوسیا درێژە بە سیاسەتەکانی لەسوریا بدات".
بایک دەشڵێت، "لە ئێستادا تورکیا بەپشتیوانی ڕوسیا کار بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی کورد بە شێوەیەکی دژوار ئەنجام دەدات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا ئەڵمانیا لەکۆمەڵکوژکردن و جینۆسایدی ئەرمەنەکاندا چ رۆڵێکی گێڕا، ئێستاش روسیا بۆ کۆمەڵکوژکردن و جینۆسایدکردنی کورد هەمان رۆڵ دەگێڕێت، بەڵام ئێستا راستییەکی کورد لەناوچەکە و جیهاندا هەیە، کە ئەویش ئەوەیە کوردی ئێستا، کوردی سەردەمی جەنگی جیهانیی یەکەم نییە".
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە باسی لەوەشکردووە، کە "ئەمریکا لەسەرەتادا سیاسەتی ئەوەی بەڕێوەبرد، کە کورد لەرۆژئاوای فورات قازانج بکات، بەڵام لە بارودۆخی عەفرین و هێرش بۆ سەر عەفرین تەنها وەک سەیرکەر جوڵایەوە، رووس لە عەفرین بوو، لە رۆژهەڵاتی فوراتیش ئەمریکا، دابەشکردنی لەو شێوەیە دەبینرا، هەر ئەمریکا خۆیشی بە ئاشکرا لە دژی داگیرکردنی عەفرین نەوەستایەوە و هەروەها بە هەڵوێستەکانی دنەدەر و هاندەری ئەو داگیرکارییە بوو".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە