پەیامی کورد ... جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپراسیۆنەكان دەڵێ، چەند ڕۆژێك بوو مەشق و ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگە ڕاگیرابوو، بەڵام سبەی جارێكی دیكە دەست پێدەكاتەوە.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپراسیۆنەكان ڕایگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێك بوو لەسەر داواكاریی ھاوپەیمانان مەشق و ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگە ڕاگیرابوو، كە ھیچ پەیوەندی بە ھێزی پێشمەرگەوە نەبوو و ئەوان خۆیان داوایان كردبوو، بەڵام سبەی دەست پێدەكاتەوە".
بە ووتەی لیوا قارەمان، وەك پێشوو، لە سبەینێوە حەوت ووڵاتی سەر بە ھاوپەیمانان مەشق بە ھێزی پێشمەرگە دەكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە