پەیامی کورد … هەر کۆچبەرێکی لە یۆنانەوە بگەڕێتەوە بڕی هەزار یۆرۆی پێدەدرێت
بەهاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) هەر کۆچبەرێکی عێراقی لە شارەکانی یۆنانەوە بگەڕێتەوە بڕی هەزار یۆرۆی پێدەدرێت.
بڕیارەکە بەو شێوازەیە، کە هەر کەسێک یان خێزانێک کە نیشتەجێی شارەکانی یۆنانە بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی، بڕی هەزار یۆرۆ بۆ هەر ئەندامێکی خێزانەکەی پاداشت دەکرێت.
بەپێی ڕێنماییەکانی (IOM) ئەم هەزار یۆرۆیە بۆ ئەو کەسانەی کە لە دورگەکاندان کەمترە و تەنها 500یۆرۆیان پێدەدرێت.
حکومەتی عێراق و هەرێم لە چەندین وڵاتەوە لە هەوڵی گەڕانەوەی کۆچبەراندان، کە وەک خۆیان دەڵێن “بەئارەزوومەندانە” دەیانەوێت کۆچبەران ڕوو لە وڵاتی یەکەمیان بکەنەوە و تا ئێستا لەگەڵ وڵاتی “لیتوانیا و بیلاڕوسیا و ئەڵمانیا و یۆنان” گفتوگۆ لەوبارەیەوە کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە