هۆکاری بەرز بوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

هۆکاری بەرز بوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد    ...   هۆکاری بەرز بوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و چەند بابەتێكی دیكە دەكات.
كۆبونەوەكەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت و بەگوێرەی ئەو زانیارییەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، تاووتوێی هۆكاری تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پڕۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دەكەن.
لەلایەكی دیكەەوە ئاسۆ حەوێزی ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، لەكۆبونەوەكەدا وەزیری تەندرووستی راپۆرتی وەزارەتەكەیان سەبارەت بە رەوشی ئێستای كۆرۆنا و دوایین گۆڕانكارییەكان و رێكار و ستراتیژییەتی نوێ بە گشتی و بۆ قوتابخانەكان و زانكۆ بەتایبەت پێشكەشدەكات.
ماوەی چەند هەفتەیەكە ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە هەڵكشانی بەردەوامدایە و دوێنێ ریكۆردی تۆماركرد، كە ٩٠٠ تووشبووی نوێ بوو، تائێستاش كۆی گشتی تووشبوانی پەتاكە گەیشتونەتە ٥٧ هەزار و ٣٦٥ كەس، كە چاكبوونەوە ٣٥ هەزار و ٧٠٥ كەسە و گیان لە دەستدانیش بەرزبۆتەوە بۆ دوو هەزار و ٤٠ كەس.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە