وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەڵێت، داوامان لە عەبادی و وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە، کە رێگە بە فرۆشتنی نەوتی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بدەن، لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان و بەندەری جەیهانەوە تا هەناردەی وڵاتی توركیا بكرێت.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە "لەبارەی ئەو (٢٥٠) هەزار بەرمیلەی كە پێشتر لە رێگەی حكومەتی هەرێمەوە رەوانەی دەرەوە دەكراو دوای رووداوەكانی ساڵی رابردوو ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی بەغدایە، پێشنیارێك لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزارەتی نەوتی عێراق كراوە".
دزەیی رونیشیکردووەتەوە، "پێشنیارمان كردووە ئەو بڕە نەوتەی ئێستا سودی لێوەرناگیردرێت دەكرێت بەرێگای بۆری نەوتی هەرێم و بەندەری جەیهان رەوانەی توركیا بكرێت، سۆمۆ كە كۆمپانیایەكی خودی عێراقە ئەوان سەرپشك بن لە بازاڕكردن و فرۆشتن و داهاتەكەی بگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی عێراق و هەرێم و هەموو عێراق لێی سودمەند بن".
وتەبێژی حكومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، کە "وەكو پێشنیار پێشوازی لێكراوە، بەڵام وەكو گفتوگۆ تەكنیكی و سیاسی تا ئێستا نەكراوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە