پەیامی کورد ... ئه‌مڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌کیتی نیشتمانی كوردستان به جیا به‌شدارییان له پرسه‌ى قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران كرد له شاری هه‌ولێر و پرسه‌نامه‌ى خۆیان گه‌یانده ئه‌و ووڵاته.
له كاتی به‌شداریكردنی له مه‌راسیمه‌كه‌دا، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتى "له رێگه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێرانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌مان گه‌یاندوه‌ته كۆماری ئیسلامی ئێران".
روونیشیكرده‌وه، قاسم سلێمانی دۆستی عیراق و كورد بوه له قۆناغه جیاجیاكاندا. هه‌روه‌ها رۆڵێكی باشی هه‌بوه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا و له خه‌می ئارامی و خۆش ژیانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا بوه، هه‌روه‌ك پێویسته حكومه‌تی عیراق وردتر بارودۆخه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
وتیشی "هه‌وڵده‌ده‌ین عیراق نه‌بێته مه‌یدانی جه‌نگی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی".
هه‌ر له كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر، عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ڕایگەیاندووە : "وه‌ك یه‌كێتی ئه‌مڕۆ به‌شداریمان له پرسه‌ی قاسم سلێمانی دا كرد و هاوخه‌می خۆمان گه‌یانده كۆماری ئیسلامی ئێران".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، پێویسته هه‌موولایه‌ك به هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن و له‌پێناو گه‌لی عیراق و ناوچه‌كه‌دا مێزی گفتوگۆ بكه‌نه بنه‌مایه‌ك بۆ ئارامی ناوچه‌كه.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆنسوڵگه‌ری ئێران له‌شارى سلێمانیش پرسه بۆ قاسم سوله‌یمانى دابنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە