هێرش بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە تاران

هێرش بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە تاران

پەیامی کورد... هێرش بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە تاران

لاوانی ئێرانیی بە نارنجۆک و تەقەمەنییەوە هێرشیان کردە سەر بنکەی «هادی» کە بنکەیەکی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێرانە لە شاری تاران

بە پێی ئەو ڤیدیۆ و هەواڵانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە کاندا بڵاو بۆتەوە، شەوی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ژمارەیەک لە لاوانی ئێرانی بە نارنجۆک و تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر بنکەی پێشەوا هادی لە شاری تاران کە یەکێک لە هەستیارترین و ئەمنیترین بنکەکانی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئیرانە لە شاری تاران کە لە سەرکۆتکردنی خۆپێشاندەرانی ساڵی ٩٨ی هەتاوی لە ناوچەی سادقیەی تاران، و جەنەت ئاباد و سەتارخان و ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای تاران، ڕۆلێکی یەکجار دیاری هەبوو.

جێگەی ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی کۆماری ئیسلامی، ئەم هەواڵەی بڵاو نەکردووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە