پەیامی کورد … هێرشێکی داعش لە کفری تێکشکێندرا
هێزەکانی پێشمەرگە شەوی ڕابردوو لە سنووری کفری هێرشێکی تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاند.
وەزارەتی پێشمەرگە شەوی ڕابردوو لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "ئەمشەو کاتژمێر (۱۰:۱٨)ی شەو، تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری فەوجی ۳ی لیوای ۱۷ی پیادەیان لە سنووری (کفری)دا".
روونیشیکردەوە: "هێزەکانی پێشمەرگە، ئازایانە و نەبەردانە، بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان دایەوە و چەکداران و تیرۆریستانی داعشیان ڕاوناوە، ئێستا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە و هێزەکانی پێشمەرگە لە راوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە