پەیامی کورد... هۆشداری دەدرێت، شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین هەولێرو دهۆك دەگرێتەوە
شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: لە ڕۆژی چوار شەممە، شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك ئەگەری دروستبونی لافاو هەیە.
محەمەد كەلاری شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: شەپۆلەكەی ڕۆژی چوارشەمە چالاكتر بوەوە و بەڕێژەیەكی باش جێگیرە ، بۆیە پێشنیوەڕۆی چوارشەمە تا شەوی چوارشەمە ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە بەتایبەتی پارێزگای هەولێر و دهۆك و موسڵ پێویستە لەئێستاوه ئاوەڕۆكان پاك بكرێتەوە، چونكە ئەگەری بەرزبونی ئاستی ئاوو هەیە ، گرنگە پێشوەختە ئامادەكاری بكرێت.
وتیشی: لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجه و كەركوك و ئیدارەی سۆران و گەرمیان و ڕاپەڕینیش بارانی باش دەبارێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە