پەیامی کورد ... دوو کاسبکاری کوردی ڕۆژهەڵاتی بە دەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژران
دوای کەمتر لە دوو حەفتە لە جێگیر بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری شنۆ، دوو کاسبکاری کورد بە دەستی ئەوان دەکوژرێن .
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، دوێنێ چوارشەممە " ١ی مای ٢٠١٩ " هێزەکانی حەشدی شەعبی کە لە شاری شنۆ جێگیر کراون، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کورد کردووە.
بە هۆی ئەو دەستڕێژەوە کە لە شوێنێک بە ناوی چل ئاشان ئەنجام دراوە دوو کاسبکاری کورد بە ناوی”ڕەئووف خالید نژاد و نێعمەت سەعادەت” کوژران.
ڕۆژی یەکشەممە " ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٩ " ، ٦٠ کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە دوو پاسی زانکۆی ئازادی ئورمیە گواسترانەوە بنکەی سەربازی ئەمیرئاوای گەڕەکی شاکرئاوای شنۆ و لەوێ جێگیر بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە