٨٨٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

٨٨٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

پەیامی کورد ... ٨٨٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆناتۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٣٣٧ حاڵەت لە هەولێر، ٨٤ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٩ حاڵەت لە گەرمیان، ٢٧ حاڵەت  لە هەڵەبجە و ٣٥٢ حاڵەت لە دهۆک بووە.

 

هەروەها، ٣٨٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١١٨ حاڵەت لە هەولێر، ٢٧ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٤ حاڵەت لە گەرمیان، ٣١ حاڵەت  لە هەڵەبجە و ١٨٢ حاڵەت لە دهۆک تۆمار کراوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ٢١ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراوە کە هەشت حاڵەت لە سلێمانی، شەش حاڵەت  لە دهۆک و حەوت حاڵەت  لە هەولێر بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە