ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لە دوو هەفتەدا ٣٤ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لە دوو هەفتەدا ٣٤ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

پەیامی کورد... ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لە دوو هەفتەدا ٣٤ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا ٣٤ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و ڕووداوی سروشتی بریندار بوون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەدوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، شەممەی ڕابردوو لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیسماعیل سەبوک ڕو خەڵکی ڕوانسەر و ئیحسان کەرەمی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی محەممەد مورادی لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان بە شوێنییەوە بوون، ویستویەتی کە خۆی دەرباز بکات بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوو لانی کەم ٣٤ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بوونەتە قوربانی و یەکێکیان مردووە، هەروەها ٦ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی سروشتی و ٢٨ کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە