هێزێكی دیكه‌ی پڕچه‌كی ئه‌مریكا گه‌یشته سنوری سه‌رێكانی له‌سنوری كانتۆنی جزیره، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرای ده‌كات، جگه له‌و هێزه‌ی گه‌یشتوه، ژماره‌یه‌كی زیاتری هێزی ئه‌مریكا بوونی هه‌یه‌و به‌وردی چاودێری جموجوڵه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن.
ئیدریس نه‌عسان به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كانتۆنی عه‌فرین رایگەیاند، هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا گه‌یشتۆته سنوری سه‌رێكانی و به‌وردی چاودێری جموجوڵه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن و ڕێگه به‌هیچ په‌لامارێك ناده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه فه‌تحوڵڵا حسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاواای كوردستان ڕاگه‌یاند، "به‌ده‌ر له‌و هێزه‌ی باسده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زیاتری هێزی ئه‌مریكی و بنكه‌ی ئه‌و هێزانه له‌سنوری كانتۆنه‌كانی جزیره‌و كۆبانێ بونیان هه‌یه".
وتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا گره‌نتیه‌ك به‌و دوو كانتۆنه ده‌دات كه ڕێگه‌نه‌درێت به‌هیچ په‌لامارێكی توركیا‌و داگیركردنیان".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان جگه له‌ناوچه‌ی ڕمێلانی سه‌ر به شاری قامیشلۆ، هاوكات له‌كانتۆنی كۆبانێش فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكاو ژماره‌یه‌كی زۆریش چه‌كی قورس و پێشكه‌وتوو بونیان هه‌یه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە