پەیاما کورد ـ هۆزان جانێ، سترانبێژی ناوداری کورد كورد له شارى ئه‌دیرنه‌ی توركیا، له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانی ئه‌و وڵاته‌وه دەستبەسەر کرا.
سائیده ئینانج، كه ناوبانگه هونه‌رییه‌كه‌ی هۆزان جانێیه، تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دراوه‌ته پاڵ و به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌ستگیركرا.
ئەو هونەرمەندە کوردە له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ئه‌رزه‌روومی باكووری كوردستانه و وڵاتینامه‌ی ئه‌ڵمانیای هه‌یه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسیش دراوه‌ته دادگا.
هحزان جانێ، رۆژی 23/6/2018، لەکاتی گۆرانیگوتن لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە)، بە تۆمەتی پروپاگەندەکردن بۆ تیرۆر، دەستگیر کرا و دواتر بە کەفالەت تا رۆژی دادگایی ئازاد کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە