هێزەکانی تورکیا و ئێران دوو کۆڵبەریان بریندار کرد

هێزەکانی تورکیا و ئێران دوو کۆڵبەریان بریندار کرد

پەیامی کورد … هێزەکانی تورکیا و ئێران دوو کۆڵبەریان بریندار کرد

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی پیرانشار و چالدێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠٢١، کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەد میرزایی لە سنوورەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد میرزایی خەڵکی نەغەدە بووە و بە مەبەستی چارەسەریی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارە گوازراوەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی چالدێران بە ناوی “حەسەن عەلەم هولو” لە کاتی کۆڵبەری بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بریندار کراوە.

 

 حەسەن عەلەم هولو لە بەرزاییەکانی گوندی ‘وەکیڵ’ پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشیکی بۆ ناوندە دەرمانییەکانی شاری ماکۆ گوازراوەتەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە