٥ هەزار کامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەکان دادەنرێت

٥ هەزار کامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەکان دادەنرێت

پەیامی کورد  ...   ٥ هەزار کامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەکان دادەنرێت .

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر دەڵێ، پرۆسەی دانانی كامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەكان، كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە و پێنج ھەزار كامێرا دادەنرێن.

ڕائید ھۆگر عەزیز، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاند: "دەمێك بوو بڕیار درابوو كە پێنج ھەزار كامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەكان دابنرێن، بەڵام چاوەڕێی بوودجەمان دەكرد، ئێستاش بوودجە تەرخان كراوە و دەست بە جێبەجێكردنی كراوە و لە ھەموو شوێنە گشتییەكان كامێرای چاودێری دادەنرێت، ئەمەش ھەنگاوێكی زۆر باشە بۆ كەمكردنەوەی تاوان و ھەر تاوانێكیش ئەنجام بدرێت، لەرێگەی ئەو كامێرایانەوە بە زوویی ئاشكرا دەبێت".

بە ووتەی ھۆگر عەزیز، ژوورێكی تایبەت بە چاودێریكردنی ئەو كامێرایانە دانراوە و لە ھەر شوێنێك تاوانێك ئەنجام بدرێت، بە زوویی لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار دەكەنەوە، بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكەن و رێگری لە تاوانەكە بكەن، كە ئەمەش بۆ پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان ھاوكارێكی زۆر باش دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە