پەیامی کورد … ٣٩ هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەولێر کردووە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر ڕایدەگەیەنێت: تا دوێنێ دووشەممە، واتا تا دووەم رۆژی نەورۆز، ٣٩ ھەزار گەشتیار روویان لە ھەولێر كردووە و لە شوێنە گەشتیارییەكانیش ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ پێشوازییكردن لە گەشتیاران.
نەریمان فازڵ بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند كە تا دوێنێ دووشەممە، واتا تا دووەم رۆژی نەورۆز، ٣٩ ھەزار گەشتیار روویان لە ھەولێر كردووە و لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەكانیش ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ پێشوازییكردن لە گەشتیاران.
نەریمان فازڵ ئاماژەی بەوەشكرد كە بەھۆی وەرزی بەھار و بەسەربردنی كاتێكی خۆش لە سەیرانگاكانی ھەولێر، پێشبینی دەكەن رێژەی گەشتیاران بەرزبێتەوە.
لە ھەرێمی كوردستانیش بەبۆنەی نەورۆزەوە، ماوەی یەك ھەفتە پشووی فەرمیی راگەیاندرا و جگە لە ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان، چەندین خەڵكی بیانی و گەشتیاریش بەشدارییان لە بۆنەكانی نەورۆز كرد و پێشبینیش دەكرێت لەمیانی وەرزی بەھاردا، رێژەی ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێمی كوردستان بەرزبێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە