هەڵەی پزیشکی گیانی ژنێکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەستاند

هەڵەی پزیشکی گیانی ژنێکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەستاند

پەیامی کورد ... هەڵەی پزیشکی گیانی ژنێکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەستاند

 

رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، ژنێکی دووگیانی خەڵکی سەردەشت لە کاتی منداڵبوون و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە به هۆی هەڵەی پزیشکی و کەمتەرخەمیی کادری پزیشکی گیانی لە دەست دا.

 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ژنێکی تەمەن 36 ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی توران رەسووڵزاد، لە کاتی منداڵبوون لە نەخۆشخانەی خومەینی ئەو شارە تووشی خوێنبەربوون بووە و گیانی لە دەست داوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کادری پزیشکی ئەو نەخۆسخانەیە نەیانزانیوە کە ئەو ژنە تووشی خوێنبەربوون بووە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لە دەست داوە.

 

بنەماڵەی توران رەسووڵزادە، دوای مردنی ناوبراو سکاڵایان لە سەر کادری پزیشکی ئەو نەخۆشخانەیە تۆمار کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە