هێزێکی تایبەتی فەڕەنسا بە چەکی قورسەوە گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان

هێزێکی تایبەتی فەڕەنسا بە چەکی قورسەوە گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان

یەکەیەکی تایبەتی فەڕەنسا بە چەکی قورسەوە دەگاتە ڕۆژئاوای کوردستان و ئاژانسەکانی تورکیاش ڕایدەگەینن ، کە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هێزە کوردییەکان سووراونەتەوە.

ئاژانسی " ئانادۆڵۆی تورکی " لە زاری سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بڵاویکردەوە ، ئەو یەکە تایبەتەی فەڕەنسا گەیشتوونەتە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی ڕمیلان ی پارێزگای حەسەکە بۆ ئەوەی پاڵپشتی شەڕڤانە کوردەکانی ڕۆژئاوا بکات.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە ، سەربازانی فەڕەنسی بە زرێپۆشەکانیانەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا لە منبج و ڕەققە و هەندێک ناوچەی دێرەزۆر سووڕاونەتەوەو شەڕڤانی کوردیشیان لەگەڵدا بووە .

هەروەها هەر بە پێی زانیارییەکان فەرماندەی شەڕڤانان لەگەڵ ‌هێزە فەڕەنسییەکان دوو کۆبوونەوەیان لە منبج ڕێک خستووەو چەک و تەقەمەنیش دراوە بە شەڕڤانان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە