گەشتەکانی نێوان هەولێر و دیاربەکر دەسپێدەکاتەوە

گەشتەکانی نێوان هەولێر و دیاربەکر دەسپێدەکاتەوە

 

گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێر و دیاربەكر دەست پێدەكاتەوە، سەرۆكی ژووری بازرگانیی دیاربەكر رایگەیاندووە، ئامانجیان بەرز كردنەوەی ئاستی بازرگانیی نێوان هەردوو لایە.

ئەمڕۆ سێشەممە 5/3/2024، شاندێكی ژووری بازرگانیی دیاربەكر، گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ پارێزگاری هەولێر كۆ بوونەوە، پاشان ئەحمەد كایا، سەرۆكی ژوورەكە، بە میدیاكانی راگەیاندووە، ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێر و دیاربەكر دەست پێدەكاتەوە.

بە گوێرەی گوتەی ئەحمەد كایا، ئامانجی سەردانەكەیان بۆ هەولێر بەرز كردنەوەی ئاستی بازرگانیی نێوان هەردوو لایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە