ڕۆژی سێشەممە 12ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر كرد.
لەدیدارەكەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئیدانەكردنی هەوڵی تیرۆركردنی فەخری كەریم لە مانگی ڕابردوو لە شاری بەغدا هیوای تەندروستیی بۆ خواست و هیوای ئەوەشی بۆ خواست كە لە خزمەتكردن بە كاروباری فەرهەنگی و ڕۆشنبیری عێراق و ئاشتی و تەبایی بەردەوام بێت.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ئاستەنگەكانی بەردەم سەقامگیری و تەبایی و شەراكەتی نێوان عێراقییەكان ئاڵوگۆڕ كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە