ئێران دوو گەنجی كورد دەستگیر دەكات

ئێران دوو گەنجی كورد دەستگیر دەكات

دوو گەنجی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوەکانی (میدیا شێخی) و (کارۆ حەمیدی) كە تەمەنیان 17 ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کران.

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 12/3/2024، (میدیا شێخی) و (کارۆ حەمیدی)، دوو گەنجی تەمەن 17 ساڵی خەڵکی شاری (دیواندەرە)ی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، ئەو دوو گەنجەیان ل ەنزیک پارکی گوڵانی ئەو شارە، بە بەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەریان، دەستگیر کردووە و تا ئێستا دیار نییە هۆکاری دەستگیرکردنیان چییە و لە کوێ ڕاگیراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە