سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هێزەکانی ئێران بریندار کران

سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هێزەکانی ئێران بریندار کران

دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار كران، کۆڵبەرێکی دیکەش لەلایەن ئەو هێزانەوە بە لێدان و کوتان بە سەختی بریندار کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، کۆڵبەرێک بە ناوی (محەمەد) خەڵکی گوندی (سێوەر) سەر بە شاری (مەریوان)، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنووری (نەوسوود) بریندار بووە و 15 فیشەکی ساچمەیی بەرکەوتووە.

هاوکات، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری کامیاران بە ناوی (کاوان ڕۆستەمی) تەمەن 24 ساڵە و خەڵکی شاری (کامێران)، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری (هەنگەژال)ی شاری بانە، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لێی دراوە و بە سەختی بریندار بووە.

هەروەها کۆڵبەرێک بە ناوی (نووری درەزیارەت) تەمەن 45 ساڵە و خەڵکی گوندی (درەزیارەت) سە ربە بەشی سەرشیوی شاری سەقزە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژالی شاری بانە بریندار بووە. (نووری درەزیارەت) فیشەکی ساچمە بەر هەر دوو دەستی کەوتووە و بەهۆی ڕۆیشتنی فیشەکەکان بۆ ناو جومگەکانی، دەبێ نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە