شوێنەواری گەرمیان دۆزینەوەی شوێنەوارێکی گرنگ رادەگەیەنێت

شوێنەواری گەرمیان دۆزینەوەی شوێنەوارێکی گرنگ رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان دۆزینەوەی شوێنەوارێک رادەگەیەنێت بەناوی نەخشە هەڵکۆڵدراوەکەی شاخی خۆشک.

شوێنەوارەکە دەکەوێتە سەر شاخی خۆشک، سەربە ناحیەی مەیدان و بەمۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بەگوێرەی راگەیەندراوی شوێنەواری گەرمیان، نزیکەی 10 مانگ پێش ئێستا ئەو نەخشە هەڵکۆڵدراوە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دۆزراوەتەوە.

ئەم شوێنەوارە یەکێکە لە شوێنەوارە گرنگ و دەگمەنەکانی کوردستان کە تاوەکو ئێستا لە هیچ سەرچاوەیەکی کۆن و نوێ ئاماژەی پێنەکراوە و باسنەکراوە

نەخشەکە هاوشێوەی هەڵکۆڵدراوەکەی دەربەند گاورە لە قەرەداغ، مێژووەکەی بۆ نزیکەی 2100 ساڵ پ.ز دەگەڕێتەوە

نەخشەکە دیمەنی جەنگاوەرێکە سەرکەوتنی خۆی بەسەر دوژمنەکانی پیشاندەدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە