سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانیەتی واست ئەجمەل کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانیەتی واست ئەجمەل کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانیەتی واست ئەجمەل کرد

ڕۆژی یەکشەممە 8ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە موحەمەد جەمیل ئەلمیاحی پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانیەتی واست ئەجمەل کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و کۆسپ و ئالنگارییەکانی بەردەم سەقامگیری و گەشەپێدانی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای واست و پارێزگاکانی تری عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و ئاوەدانی و دەستەبەربوونی سەقامگیری و گەشە لە بوارە جۆراوجۆرەکان..

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە