پەیامی کورد ... پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان سەرۆك بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان بێنێتە دی و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.
جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...
مەسعوود بارزانی
15ی حوزەیرانی 2024
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە