نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی لە سۆران کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی لە سۆران کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی لە سۆران کۆبووەوە

لە بەردەوامی بەرنامەکەیدا بۆ بەسەرکردنەوەی ڕێکخستنەکانی پارتی، ئێوارەی دووشەممە ٢٠٢٤/٩/٢٣ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرس و ستافی ھەردوو لقی ١٠ی سۆران و ٢٦ی گوڵان و ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئامادەی بوون، باس لە کاری ڕێکخراوەیی و ئەرکی ڕێکخستنەکانی پارتی لەو سنوورەدا کرا، ھەروەھا ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ڕۆڵی کادیران و ئەندامان و جەماوەری پارتی بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردن، خرایە بەر باس.

لەمبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە ئەرکی ڕێکخستنەکان و جەماوەری پارتییە بە ھەموو شێوەیەک کار بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بە ڕێکوپێکی بکەن. ھەروەھا جەختی لە پابەندی ھەموو لایەک بە بانگەشەیەکی ئارام لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکاندا، کردەوە.

لە دوا تەوەری کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان دەربارەی چەند پرسێکی پەیوەست بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، سەرنج و تێبینییەکانیان، خستە ڕوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە