پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئانکارای کرد
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکات کە چوارشەممە کرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆکەوانی و ئاسمانی لە ئانکارای پایتەختی تورکیا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکی دا بڵاوی کردەوە: سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئانکارا دەکەم. سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەکان دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم. بە تەواوی پاڵپشتی لە گەل و حکوومەتی تورکیا دەکەین دژ بە تیرۆریزم.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە