سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵو کۆبووەوە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵو کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵو کۆبووەوە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووە و دوایین پێشھات و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکەن.

ھەینی، ٢٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سەرۆک بارزانی لە پەراوێزی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری دھۆک، لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵوو سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین پێشھات و ئاڵنگارییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئاڵوگۆڕ کران و مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و ڕێکارەکان بۆ باشترکردنی پرۆسەی ئاشتی و ئاسایش و پاراستنی ئارامی لە ناوچەکە گفتووگۆیان لە بارەوە کرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە