سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین كۆبووه‌وه‌

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین كۆبووه‌وه‌
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین كۆبووه‌وه‌

 لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن دا، ئێوارەی ھەینی ٢٠٢٥/٢/١٤، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ د.عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی، وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین کۆبووەوە.

ھەردوولا پەیوەندییەکانی بەحرەینیان لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سەر دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە، ھەروەھا باسیان لە چۆنیەتی بەھێزکردنی ھاوکاری دوولایەنە لە بوارە ھاوبەشەکان دا کرد.

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرینگی فراوانکردنی ئاسۆی ھاوکاری نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە سیاسی و ئابوورییەکاندا کردەوە، ھەروەھا ئاماژەی بە ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لە بەھێزکردنی سەقامگیری ناوچەکەدا کرد.

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین خواستی ووڵاتەکەی بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی ھەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا.

ھەروەھا ھەردوولا دەربارەی دۆخی سووریا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی ھاوبەش، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە