پەیامی کورد ... چەندین ڕێنمایی کەشناسی گرینگ لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە کە دەبێ ڕەچاو بکرێن
شارەزایەکی بواری كەشناسی سەبارەت بە رەوشی كەش وهەوای رۆژانی داهاتوو هۆشداری دەدات و داواش دەكات، هاووڵاتیان بۆ خۆپارێزی لەسەرما و سۆڵەی ئەو شەپۆلە بەفر و باران بارینە چاوەڕوان كراوەی چەند رۆژی داهاتوو، شەش رێنمایی جێ بەجێ بكەن.
شاڵاو هیدایەت لەڕاگەێندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، "بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و باران بارینەی لە سبەی نێوە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەكەونە ژێر كاریگەری تۆپەڵە هەوایەك بەهێزی قوڵی ساردی جەمسەرییەوە ڕۆژانی 23 و 24 و 25 ی مانگ، كاریگەری بارستە هەواكەش لە لووتكەدا دەبێت لەتەواوی ناوچەكان، پلەكانی گەرما دێتە ژێر سفر پلەی سیلیزیەوە".
باسی لەوەشكردوە، لەزۆرێك ناوچەكان پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و ئەگەری زوقم (شەختەو بەستن)ی زۆر هەیە.
پێویستە ئەم ڕێنمایی یانە جێ بەجێ بكەن:
یەكەم:
پێویستە ئەنتی فرێز بكەنە ئۆتۆمبێلەكانتان و لە گەراج ئۆتۆمبیلەكانتان ڕابگرن.
دوەم:
ئەو درەخت و بەروبوومانەی كەهەستیارن و خۆراگر نین بۆ زوقم شەختە بەستن، پێویست دایان بپۆشن
سێیەم:
پێویستە بۆڕی و بەلۆعەكان بەتایبەت ئەوانەی لەدەرەوەن دایان بپۆشن، ئاوی پێویست لەژوورەوە دابنێن و ئامادەکاری خۆتان بكەن.
چوارەم:
زۆر پێویستە پشو ڕابگەێندرێت بەتایبەت بۆ خوێندنگەكان
پێنجەم:
بەهەموو شێوەیەك خۆبەدوور بگرن لەناوچە شاخاوییەكان و ڕێگاكانی شاخاوی بەكارمەهێنن بەهۆی شەختەو بەستی زۆرو بەفرەوە
شەشەم:
جلوبەرگی ئەستوورو باش بپۆشن و شوێنی خۆتان و ئاژەڵ و پەلەوەرەكانتان بەگەرمی داپۆشن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە