پەیامی کورد- دیمەشق
دوێنێ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا پێگەیشت، لەو ماوەیەدا بارودۆخی سووریا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ باراک ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا باسیان لە دۆخی سوریا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن هاوڕابوون".
ئاماژەی بەوەشدا، له میانی په یوەندییه تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان کردووەتەوە له ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن.
باراک سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵ و هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی دەربڕی لە یارمەتیدانی چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد لە سوریا لەگەڵ دیمەشق، داوای لێکرد بەردەوام بێت لە ڕۆڵی بنیاتنەری خۆی لەو ڕووەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە